دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە 5-6-2023 هاکان فیدان دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتیی میت بوو و وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستبەکار بوو، لە هەمان رۆژدا ئیبراهیم کاڵن بە فەرمی کرایە سەرۆکی میت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: “سه‌ركۆمارمان به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵنی كردووه‌ته سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی”.
هەروەها کاڵن لە یەکەمین روونکردنەوەیەدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: “لەپێناوی وڵاتە جوانەکەم دەڵێم، راوەستان نیە و بەردەوامین لە رێگەکەمان.”