سەرۆکی فەڕەنسا: ئاماده‌م بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پوتین
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین هاوتا رووسیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی جیاجیا ره‌تناكاته‌وه و ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌ست به‌گفتوگۆكانی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ پوتیندا.
ئیمانوێل ماكرۆن له پۆدكاسته‌كه‌ی Génération Do It Yourself (GDIY) وتی، "من باوه‌ڕم به هێزی گفتوگۆ هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بم له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌رچه‌ند هیچ گفتوگۆیه‌كمان نه‌بووه، به‌ڵام باوه‌ڕم هه‌یه له پرسێك یان پرسێكی تردا گفتوگۆ ره‌تناكه‌ینه‌وه".
وتیشی، "ده‌توانین باسی پرسی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان بكه‌ین یان له‌سه‌ر هه‌ر شتێكی دیكه، به‌ڵام به تاستگۆیی ده‌ڵێم كه پێموایه هه‌میشه گفتوگۆ گرنگه"، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا روونی نه‌كرده‌وه كه مه‌به‌ستی چی بووه كاتێك باسی له وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی ناوه‌كی.
ئیمانوێل ماكرۆن له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ رابردوودا ئه‌و گریمانه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پوتین په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیدا ساردكردووەتهوه، وه‌بیری هێنایه‌وه كه له سه‌ره‌تای ململانێكانی ئۆكرانیا چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه.
پوتین پێشتر رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ ئاماده‌یه كارلێك له‌گه‌ڵ پاریس بكات ئه‌گه‌ر لایه‌نی فەڕه‌نسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی وای هه‌بێت و به وته‌ی سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی كاركردنی له‌گه‌ڵ ماكرۆن هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رۆكی فەڕه‌نسا كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه هێنا.