جارێكی دیكه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • جارێكی دیكه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج

جارێكی دیكه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج

تشرینی دووه‌م 9, 2023 21:32
جارێكی دیكه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج
1

لایک

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌ هه‌ریر كراوه‌ته‌ ئامانج و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیا ناوخۆیی راگه‌یاند، ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ سنوری قه‌زای هه‌ریر بیستراوه‌ و دوای به‌دواداچونیش ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ بیستراوه‌ و له‌هه‌مانكاتیشدا دوكه‌ڵ له‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌، پێده‌چێت درۆنی بۆمبڕێژكراو بێت.

ئه‌مڕۆ دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌ كاتژمێر 23:30 و كاتژمێر 12:40، له‌ ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر له‌ پارێزگای هه‌ولێر”.

هاوكات چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆر گروپی چه‌كداری “المقاومه‌ الإسلامیه‌ فی العراق” ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا (هه‌ریر)یان له‌ هه‌ولێر كردۆته‌ ئامانج.

پێشتریش ماڵپه‌ڕی “ئێن بی سی نیوز”ی ئه‌مریكی له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پێنتاگۆن” بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق له‌م دواییانه‌دا نزیكه‌ی 45 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون، برینی هه‌ندێكیشیان سه‌خته‌.

En az 10 karakter gerekli