سوودانی: ئەم ساڵ دەکەینە ساڵی دەستکەوتەکان

سوودانی: ئەم ساڵ دەکەینە ساڵی دەستکەوتەکان

كانونی دووه‌م 1, 2025 11:23
سوودانی: ئەم ساڵ دەکەینە ساڵی دەستکەوتەکان
0

لایک

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025ـدا جه‌خت له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و پڕۆژه‌ ستراتیژی و ژێرخانانه‌ی كه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ “ساڵی به‌رده‌وامبوونی ده‌ستكه‌وته‌كان” و هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین و به‌كاری ده‌هێنین له‌ ڕێگای خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ساڵێكی نوێی پڕ له‌ ئومێد و ئیراده‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی به‌ڕێزمان و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ ده‌خوازین، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌سه‌ر وڵاته‌ گه‌شاوه‌كه‌ماندا به‌رده‌وام بكات”.

ڕاشیگه‌یاندوه‌، “كۆتاییمان به‌ ساڵێك هێنا كه‌ تێیدا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان خسته‌گه‌ڕ، بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دامه‌زراندنی ڕێنێسانسێكی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، كه‌ گۆڕانكاری دروست بكات و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ و نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌ره‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ ببات كه‌ عێراق شایه‌نییه‌تی له‌نێو گه‌لاندا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025 دا جه‌خت له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و پڕۆژه‌ ستراتیژی و ژێرخانانه‌ی كه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ “ساڵی به‌رده‌وامبوونی ده‌ستكه‌وته‌كان” و هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین و به‌كاری ده‌هێنین له‌ ڕێگای خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنانی چاكسازی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی.

En az 10 karakter gerekli