ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای “لانی كه‌م” پێنج ملیار یۆرۆی دیكه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردوه بۆ كڕینی تۆپخانه، به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا له‌ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له وتارێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا وتی، “بۆ كڕینی تۆپخانه پێویستمان به پاره هه‌یه، زۆر سوپاسگوزار ده‌بین بۆ پشتیوانی ئه‌وروپا كه لانیكه‌م پێنج ملیار یۆرۆ بو له زووترین كاتدا”.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی جگه له پاره‌ی تۆپخانه، داوای پاره‌ی كرد بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا و “خۆڕاگری گشتی”، هه‌رچه‌نده هێشتا بڕی پاره‌ی پێویستی بۆ ئه‌مه دیاری نه‌كردووه.
پێشتر كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاندبوو، یه‌ك ملیار یۆرۆی دیكه‌ی بۆ ئۆكرانیا ته‌رخانكردووه وه‌ك به‌شێك له قه‌رزی گروپی حه‌وت، كه له داهاتی سه‌روه‌ت و سامانی به‌ستوی سه‌روه‌ری ڕووسیا بدرێته‌وه.
دوابه‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌تی ڕووسیا له ئۆكرانیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی گروپی حه‌وت نزیكه‌ی نیوه‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی ڕووسیایان بلۆك كرد، كه نزیكه‌ی 300 ملیار یۆرۆ بوو.