بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

ئاب 25, 2024 21:00
بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا
0

لایک

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی لە پارێزگای میسان کرایە پشوو .

ئەنجومەنی پارێزگای میسان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە سبەینێ دووشەممە پشووی رەسمی دەبێت و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پشووەکە تەنها سبەینێیە و لە رۆژی سێشەممەوە دەوامی رەسمی دەستپێدەکاتەوە.

شایەنی باسە، كەشناسی عێراق لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 9 پارێزگای وڵاتدا پلەكانی گەرما لە نیوەی كوڵان (50 پلەی سەدی) نزیك دەبنەوە، بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووری وڵات.

En az 10 karakter gerekli