باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: ئێران له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی فلای به‌غداوه چه‌ك و دۆلاری به قاچاخ بردووه
دوای سه‌پاندنی سزای وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌كرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كه یه‌كێك له‌وان كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلای به‌غدا بوو، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرای كرد كه ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیا ئاسمانییه‌وه چه‌ك و دۆلاری به قاچاخ بردووه.
وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، دوێنی دووشه‌ممە وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌و وڵاته سه‌پاند كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری داراییان پێشكه‌ش به حزبوڵا كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان.
دوای سه‌پاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی سزاكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند: هه‌رسێ ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵا كه ناویان له‌نێو سزاكه‌دا هه‌یه، هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه لایه‌نگره‌كانیان له عێراق و سووریا و لوبنان كردووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه لایه‌نگره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌نێو خاكی عێراقدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌كارهێنانی هێڵی ئاسمانی فلای به‌غدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پێشێلكردنی بێ شه‌رمانه و ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.