كۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدرا

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو لیژنەیە كۆبووەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای بودجە و مووچە و پشكی هەرێمەوە پێكهێندراوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت، “ئەو لیژنەیە جەختیان لە قسەكانی وەزیری دارایی عێراق كردووە كە هەرێم زیاتر لە شایستەی خۆی وەرگرتووە و پابەندی یاسای بودجە نەبووە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، رۆژی دووشەممە وەكو لیژنەی دارایی كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیە ئەنجامدا كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای بودجە و مووچە و پشكی هەرێمی كوردستانەوە پێيكهیناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا “ئەو لیژنەیە جەختیان لە قسەكانی وەزیری دارایی عێراق كردووە كە هەرێم زیاتر لە شایستەی خۆی وەرگرتووە و پابەندی یاسای بودجە نەبووە بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشكی خۆی بۆ رەوانەكراوە و بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ سێ 500 ملیار دیناری بە شێوەی قەرز بۆ رەوانەدەكرێت.

راشیگەیاند، كۆبوونەوەكەمان لەسەر راسپاردەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بووە و پێشتر لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و دواتر لەگەڵ ئەو لیژنەكەی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم و دەستەی بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكان كۆدەبینەوە و دواتر بە راپۆرتێك دەخرێت بەردەم سەرۆكی پەرلەمان و دوا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.