دانه‌گاز: کۆتایی بە گرێبەستی بەڵێندەری پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر هێنرا
كۆمپانیای دانه غاز روونكرنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌بڕیاری كۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم بۆ كۆتاییهێنان به‌گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ش، "ئینه‌رفلێكس ئه‌ركه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا جێبه‌جێنه‌كردوه و بووەته هۆكاری دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر".
كۆمپانیای دانه غاز له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای پێڕڵ پێتڕۆڵیۆم ئاگاداریكردینه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئینێرفلێكس كه به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره راده‌گرێت به‌هۆی ئینێرفلێكس ئه‌ركه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا جێبه‌جێنه‌كردوه.
جه‌ختیشیكردووەته‌وه، پێرڵ پێترۆڵیۆم به‌فه‌رمی كۆتایی به‌گرێبه‌ستی كۆمپانیای ئینه‌رفلێكس هێناوه كه به‌ڵێنده‌ری پرۆژه په‌ره‌یپێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره به‌كه‌ی ئێم ە250 ناسراوه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لێكه‌وتووەته‌وه كه بوونه‌ته هۆكار بۆ دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی گازی كۆرمۆر.
دانه غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای ئینێرفلێكس زیانی به پرۆژه‌كه گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بووەته هۆكاری دواكه‌وتنی په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه.