سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا جەختی لەوەکردەوە کە دۆخێك له سنجار بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو سنجار پاڵپشتی بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شیكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پێویستی زانی دۆخێك له سنجار بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
سوودانی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له توندكردنی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگری له دزه‌كردن له سنووره‌كان، هاوكات وتی، ده‌بێت كه‌شێك دروست بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی سنجار به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئەمە لەکاتێکداتە رۆژی 28ـی ئابی 2023، عه‌لی مه‌تیوتی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سه‌دان خێزان داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان له سنجار پێشكه‌شكردووه و دوای ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و ته‌واوبوونی رێككاره ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كۆنتڕۆڵی سنجارییان كردووه رێگرییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه كردووه.
ئەو پەرلەمانتارە، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد هه‌ڵوێستی هه‌بێت و رێوشوێنی توند بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كان بگرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب و ئێزدی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێنرێت.
شایەنی باسە پێشتریش لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوە، کە گرووپە چەکدارە نایاساییەکان لە سنجار رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان.