ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

حوزه‌یران 12, 2024 09:59
ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکات، لەوانە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و سەرژمێری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەکەمدا ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغداد و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە پارێزگای دیالە و موسڵ دەکرێت.

هەر بە گوێرەی بەرنامەی کار، لە تەوەری سێیەمدا، بابەتی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق و هەرێم دەخرێتەڕوو.

هاوکات، لە تەوەری چوارەمدا باسی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli