پوتین جێگرەوەیەک بۆ پریگۆژین دادەنێت

پوتین جێگرەوەیەک بۆ پریگۆژین دادەنێت

ئه‌یلول 29, 2023 14:48
پوتین جێگرەوەیەک بۆ پریگۆژین دادەنێت
0

لایک

کرێملین رایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا داوای لە یاریدەدەری دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر کرد چەکدارە خۆبەخشەکانی رووسیا بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا رابهێنێت.

رۆژی هەینی، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ريا نۆڤۆستى رایگەیاند، ئاندرێی ترۆشێڤ، سەرکردەی پێشووی گروپی سەربازی ڤاگنەر لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین کۆبووەوە و باسیان لە چالاکییەکانی ئەو گروپە کردوە لە ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی رووسیا داوای لە ئاندرێی ترۆشێڤ یاریدەدەری پێشووی پریگۆژین کردووە، یەکەیەکی سەربازی مەشقپێکراو پێکبهێنێت بۆ پێشرەوی کردنی سەربازە رووسەکان لە جەنگی ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر ئاستی تاک و گروپە بچووکەکان دەبێت کە لەناو یەکەکانی گروپی ڤاگنەر لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە و ئاندرێی سەرکردایەتی یەکێک لە گروپەکانی کردووە و دەتوانێت پێشرەوی چەکدارە خۆبەخشەکانی ڤاگنەر بکات لە ئۆکرانیا.

En az 10 karakter gerekli