مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران یەکەمین بڕیاری فەرمی دەرکرد و سیاسەتمەداری چاکسازیخواز محەمەد رەزا عارف، وەک جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، دوای ئەوەی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا، یەکەمین بڕیاری فەرمی ده‌ركرد و محەمەد رەزا عارف سیاسەتمەداری چاکسازیخوازی، وەک جێگری یەکەمی خۆی دەستنیشان دەکات.
دوێنێ یەکشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی راده‌ستی پزیشکیان كرد، كه سەرۆک کۆماری هەڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یه، پاش گیانله‌ده‌ستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی له رووداوی كه‌وتنه‌وه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه.