بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی: کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی: کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون

بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی: کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون

پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغداد لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە دەڵێن: كۆبوونەوەکە ئەرێنی بوون.

ته‌مموز 9, 2023 17:52
بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی: کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی بە سەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاندەکەی کە پێکهاتبوو لە ئەندامێتیی شاڵاو عەلی عەسکەری، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان، جارێکی دیکە سەردانی پارتی کرد لە پیرمام و لەگەڵ چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی کە پێکهاتبوو لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و  هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد لە دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازییان لە شاندەکە کرد.

هاوکات، دوای کۆبوونەوەکەش، فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی ئەرێنی بوو، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوانیاندا هەبوو.

بافڵ تاڵەبانیش دواتر لە لێدوانێکدا بۆ بەشێک لە میدیاکان رایگەیاند، کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی لە ئاستێکی باشدا بووە، لەسەر هیچ بابەت و پرسێک رێکنەکەوتوون، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.

لە هەمان کاتدا، ئەمڕۆ ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە میدیاکانی پارتییەوە باسی لەوەکرد، “یەکێتی پێویستە حەجمی خۆی بزانێت و لە حاڵی خۆیان تێبگەن.”

بە وتەی فازڵ میرانی، شاندەکەی یەکێتی لە هەندێک لەو لێدوانانە نیگەران بوون. دەشڵێت، “بۆچوونی ئەو ئەندامەی پارتی گوزارشت لە بۆچوونی ئێمە و پارتیمان ناکات.”

En az 10 karakter gerekli