وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، كاره‌باكه‌یان بۆ ده‌كه‌ن به پریپه‌ید (سیستمی 24 كاتژمێری)، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سنووره‌كانیان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هاوبه‌شانی كاره‌با له پۆلی ماڵان و بازرگانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌ر هاوبه‌شێك بیه‌وێت كاره‌باكه‌ی بكاته پریپه‌ید، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌بای سنووره‌كه‌ی بكات و داواكارییه‌ک به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ی هاوپێچ پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می پریپه‌ید بۆی بكرێت.
پێشتریش، عه‌لی ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له په‌یامێكدا رایگه‌یاندبوو، له سیسته‌می پریپه‌یدا كاره‌با 24 كاتژمێرییه و نرخه‌كه‌ی وه‌ک خۆیه‌تی، ته‌نیا شێوازی پاره‌دانه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆیه ئێستا له چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له رێگه‌ی سیسته‌می (پریپه‌ید)ـە‌وه، كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌یه، له‌وانه بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و بازاڕی دهۆک، كه شوێنی بازرگانین، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ماڵان له ئه‌ڤرۆ ستی له دهۆک.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراق شه‌ش هه‌زار و 356 هاوبه‌شی كاره‌با به سیسته‌می پریپه‌یده‌وه به‌ستراون و كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه، ئه‌م سیسته‌مه‌ش هاوشێوه‌ی كارتی مۆبایله، “بایی چه‌ند كاره‌بات پێویست بێت ئه‌وه‌نده كارت ده‌كڕیت، بۆ به‌كارهێنانه‌كه‌شی ده‌وه‌ستێته سه‌ر هاوبه‌شی كاره‌با، بیه‌وێت زیاده‌ڕۆیی تێدا بكات، یان بیه‌وێت ده‌ستی پێوه بگرێت”.