کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شه‌ممه22ی4ی2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کشانەوەى تۆز و خۆڵ و زیاد بوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆ وە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش 23- 4- 2023، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانى باشور و سلێمانى و هەڵەبجە .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه له تۆماركراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 26
سلێمانی : 23
دهۆک : 25
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 26
سۆران :22
گەرمیان : 31