دادگەی فیدراڵی بۆجاری 12یەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی فیدراڵی بۆجاری 12یەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگەی فیدراڵی بۆجاری 12یەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

شوبات 21, 2024 08:51
دادگەی فیدراڵی بۆجاری 12یەم لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆجاری 12یەم لەسەر سکاڵای دژ بە یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیارە دادگاکە بۆ جاری 12یەم لەبارەی سکاڵای دژی کورسی پێکهاتەکان یاسایی هەڵبژاردنی کوردستان کۆبببێتەوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی نادەستووریبوونی مادەکانی (1، 9، 15، 22، 36)، یاساى هەڵبژاردنى ژمارە یەکى ساڵى 1992ى پەرلەمانى کوردستان-عێراق.

ئەوسکاڵایەی کە 10 مانگ لەمەوبەر و لە نیسانی ساڵی 2023دا تۆمارکراوە، بەڵام دوای 12 دانیشتن، هێشتا دادگای فیدراڵی پرسەکەی یەکلاینەکردووەتەوە.

سکاڵاکان پەیوەندى بە بابەتى سیستمى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق و کورسى کۆتاکان هەیە، کە هەردوو سکاڵاکار داواى ئەوە دەکەن، کە سیستمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دابەشکردنى کورسى کۆتاکانیش بەسەر بازنەکاندا.

En az 10 karakter gerekli