درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق چی روویدا؟
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق چی روویدا؟

درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق چی روویدا؟

حوزه‌یران 10, 2023 09:17
درەنگانی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق چی روویدا؟
0

لایک

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر 12 مادەی پڕۆژەیاسای بودجە درا و کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 17:00ـی رۆژی شەممە هەڵگیرا. 

درەنگانێکی شەوی رابردوو هەینی 09ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوە چوو، تییایدا ماددەکانی 2، 9، 10، 11، 12 ، 13،  18، 19، 20، 21،  23 و 24 پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەندکران، ماددەی 22 سڕدرایەوە.

ئەو ماددانەی تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان ماددەکانی 12 و 13ـەن، کە بەپێی ماددەی 12  پشکی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 12.67% لە بودجەدا پەسەند کرا، هەروەها ماددەی 13 لە پڕۆژەیاسای بودجە کە تایبەتە بە خەرجییەکان، داهات و هەناردەکردنی نەوت و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر ماددەکانی 14، 15، 16 و 17 بۆ کاتژمێر 17:00ـی ئەمڕۆ شەممە دواخست. 

شایەنی باسە لەکۆبوونەوەکەی شەوی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەریەک لە ماددەکانی (یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت، هەشت) پەسەندکران، دەنگدان لەسەر ماددەی دوو بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، هەروەها ماددەی چوارەمیش لەناو پرۆژەیاساکە لابرا و سڕدرایەوە.

En az 10 karakter gerekli