سوودانی لە نیویۆرک: ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی لە نیویۆرک: ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێم

سوودانی لە نیویۆرک: ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێم

ئه‌یلول 27, 2024 10:47
سوودانی لە نیویۆرک: ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێم
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دواى ئەوەى لەساڵى 2005ـەوە نەتوانرا هەڵبژاردن لە پارێزگاى کەرکووک ئەنجامبدرێت، توانرا هەڵبژاردنێکى سەرکەوتوو لەو پارێزگایە بەڕێوەبچێت، ئێستاش لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێمی کوردستان-عێراق

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارى عێراقى لە کۆبوونەوەى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکاندا پێشکەشکرد و لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراقەوە باسی لەوەكرد، “ئێمە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموکراسی دەکەین لە عێراق بە تایبەتی کارمان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد”.

راشیگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە پەکخرابوو بەتایبەت هەڵبژاردنی شاری کەرکووک کە لەساڵی 2005 نەتوانرابوو بەم شێوەیە ئەنجامبدرێت و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان لەژێر رۆشنایی دەستووردا و پاراستنی مافی نەتەوەکانى دیکە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

باسی لەوەشكرد، ئەوەش یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانى حکومەتەکەمان و پاراستنی هەمە چەشنیی وڵاتەکەمان کە گرنگترین سامانە بۆ عێراق.

En az 10 karakter gerekli