پرۆسهی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری ئێران دهستیپێكرد
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێکرد، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافى دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکەدا هەیە.
کاتژمێر 7:30ـى خولەکى بەیانى ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێکرد و ماوەى 10 کاتژمێر پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەممەدی و مەسعود پزیشکیان، بەربژێرن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆککۆماریی داهاتووى ئێران.
تاوەکو ئێستا پێشبینی و راپرسییەکان زیاتر بە ئاڕاستەی بردنەوەی پزیشکییان، جەلیلی و قالیبافن، لە سەرەتای کەمپەینی بانگەشەکانی 14ـەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە، رکابەریی تووند و نزیک لە نێوان ئەو سێ بەربژێرەدا هەیە.
بەگوێرەى ئامارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافى دەنگدانیان هەیە و لە سەرەتاسەری ئێران زیاتر لە 58 هەزار بنکەی دەنگدان دادەنرێت.