ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.


بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشه‌م2ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی  وەزارەتی  داد ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری  دابەشدەكرێت.


سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 3ی10ی2023، مووچه‌ی ده‌سته‌كانی، مافی مرۆڤ،ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌، ده‌زگای مین،ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت.


شایانی باسە رۆژی یەكشەممەی رابردوو 24ی9ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و رۆژی 8ی10ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.