ئەمڕۆ وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به میدیاکانی راگه‌یاند، بۆ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ سیشەممە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه.
غه‌لای هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و واده‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌نرێت، كۆتایی نییه و ره‌نگه گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
هاوکات ئەوەشی ئاشكراكرد؛ وادەی تۆماركردنی بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی مانگی شوبات درێژكراوەتەوە.