حكومه‌تی هه‌رێم تیمێك ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم تێمێك ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن به به‌شداری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێكهات بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخ و ئاكامی نقومبوونی به‌له‌مێكی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی ئیتاڵیا بكات كه به داخه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه قوربانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێم تیمێكی ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا كرد بۆئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاته په‌یوه‌ندی به‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ئیتاڵیاوه بكه‌ن و سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌سوكاری قوربانیان و هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی قوربانیان، هاوكات ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و ههماههنگیهكین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین زانیاری و ئاكامه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م رووداوه ته‌نها له لایه‌نی فه‌رمی وه‌ربگرن.
پێشتریش، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ بەهاناچوونی قوربانیانی بەلەمی پەنابەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەکات