ئەمڕۆ چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممە چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی له‌ ڕێكه‌وتی 26/6/2023 تاكو 2/7/2023 گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە سەردانی سایلۆی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی/ 2023.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیش، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە چه‌كه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.