ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبێتەوە

ئه‌یلول 17, 2024 08:46
ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبێتەوە
0

لایک

ئێوارەی سبەی دووشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببێته‌وه‌.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەمیدیاکانی راگەیاند، بریاره‌ ئەندامانی شاندەكەی هه‌رێمی كوردستان كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن، ئەمڕۆ سێشەمه‌ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆببنه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانج له‌ چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئەمە جگە لە وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا وردبینییه‌كان‌ لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق پارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژانی 8 و  9ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی وەزاریی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووریی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند راسپاردەیەکیان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەرزکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەناویاندا پرسی مووچە.

رۆژی 10 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەکانی پەسەندکرد و بڕیاریدا لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەمساڵ و چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابورییەکانی نێوان ھەردوولا.

En az 10 karakter gerekli