نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیی

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٧٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەو و بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک دوو هەزاری چووەتە سەر.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەپێچەوانەی رۆژانی پێشتر کە بەردەوام لە بەرزبونەوەدا بووە، لە ئێستادا نزیکەی هەشت دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەکی لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٧٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات، نرخی زێر لە ماوەی مانگێکدا بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی ٦١ دۆلار و ٨١ سەنت لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

لە هەرێمیش بەهۆی نرخی دۆلارەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرزبوونەو و بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک دوو هەزاری چووەتە سەر.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١٤ ھەزار دینارە.‎

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٤ هەزار دینارە.