“پوتین سه‌ردانی توركیا ده‌كات”

بەرپرسێکی رووسی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لەبارەی سەردانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد، پوتن لەکاتی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بەڵێنی ئەوەی دا کە سەردانی تورکیا بکات.

راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە لە کرملین راشیگەیاند، دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە لایەنی تورکیا و رووسیا پلانیان بۆ سەردانی پوتین بۆ ئەنقەرە هەیە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی وادە و ماوەی سەردانەکە رێکنەکەوتوون.

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەری پێشنیازی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرنیا لە رێگەی دەریای رەش لەمیانی دیدارەی هەردوو سەرکردەکەدا، یوری ئۆساکۆڤ رایگەیاند، ئاساییە هەردوو سەرۆک گفتوگۆی ئەم بابەتەبکەن، جا چ لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بێت یان بەشێوەی رووبەڕوو.