وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 1626 کۆچبەری نایاسایی ڕاگەیاند
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژه بهوه دهكات، ئۆپەراسیۆنەکانی قەلغان-32 لە دژی کۆچی نایاسایی بەردەوامە و له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 626 کۆچبەری نایاسایی لەگەڵ 55 قاچاخچی دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ ههینی، 29ـی تشرینی دووهمی 2024، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی قەلغان-32 لە دژی کۆچی نایاسایی بەردەوامە و ڕۆژی پێنجشهممه، هەزار و 626 کۆچبەری نایاسایی لەگەڵ 55 قاچاخچی دەستگیر کراون کە 13ـیان بیانین.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ههروهها ئاماژهی بهوه كردووه، لە 10 مانگی ڕابردوودا، شەش هەزار و 339 ئۆپەراسیۆن لە دژی قاچاخچییانی کۆچی نایاسایی کراوە و لە ئەنجامدا سێ هەزار و 924 قاچاخچییان دەستگیر کردووە.
عەلی یەرلیکایا جەختیشی لەوە کردووهتهوه، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی کۆچی نایاسایی بێپچڕان بەردەوام دەبن.