کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆڵی گەرما رادەگەیەنێت

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە تا رۆژی چوارشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما نزم بێتەوە بە (4-5) پلە لە سەر جەم ناوچەکانى هەرێم، خێرایی با (15-25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بەتایبەت  لە ناوچەکانى باشوور و گەرمیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەر شارەکان بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر(39-41) پلە، سلێمانى (38-40) پلە، دهۆک (37-39) پلە،هەڵەبجە (40-41) پلە، گەرمیان(42-44) پلە”.