کۆمسیۆن رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راگەیاند

شه‌وی رابردوو 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆن، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له‌ سه‌دا 41 بووه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،  6 ملیۆن و 599 هه‌زار و 668 هاووڵاتی به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه.

رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

کەرکووک: 65%

نەینەوا: 52%

دیالە: 40%

سەڵاحەددین: 57%

ئەنبار: 56%

واست:  36%

دیوانیە: %37

زیقار: 30%

بەسرە: 32%

کەربەلا: %39

نەجەف: 31%

موسەننا: 44%

میسان: 27%

بابل: 39%

بەغدا – رەسافە: 19%

بەغدا – کەرخ: 29%

رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى گشتى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کرا، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافى دەنگدانى هەبوو.