محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد و ماوه‌ی دو هه‌فته دیاریكرا بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ڕێكه‌وتن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی له‌خۆگرتبوو.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتوێژه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه براوه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شكران، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێككه‌وتن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌سه‌ر شێوازی هه‌ماهه‌نگی كه كێشه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه جیاوازه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌بێته هۆی خێراكردن له دیاریكردنی پارێزگاری نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی وتوێژی نێوان هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان و به‌رده‌وامبوونیان، له‌پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له كه‌ركووك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كاندا له كه‌ركووك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما رێككه‌وتبوون، له‌وانه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه براوه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ببێته چه‌ترێكی سیاسی بۆیان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات تا جێبه‌جێكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیدا.