یەکەمین ساڵیادی کارەساتی سەدە

یەک ساڵ بەسەر کارەساتی بوومەلەرزەکەی قەهرەمان مەڕەش تێپەری کە بە "کارەساتی سەدە" ناوبانگی دەرکرد.

ساڵی ڕابردوو، تورکیا ڕووبەڕووی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بوویەوە کە بە "کارەساتی سەدە" ناوبانگی دەرکرد و دوو بوومەلەرزەی بەهێزی ٧.٧ و ٧.٦ پلەی ڕیختەری ١١ پارێزگای هەژاند.

بە هۆی بوومەلەرزەکانەوە، کە هەریەکە لە پارێزگاکانی قەهرەمان مەڕەش، هاتای، عوسمانییە، ئادیامان، دیاربەکر، شانڵی ئورفا، کلیس، ئادانا، ماڵاتیا و ئەلازیغی گرتەوە، ٥٣ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە هۆی بوومەلەرزەکە هەروەها ١٠٧ هەزار و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.

بوومەلەرزەکە کاریگەری هەبوو لەسەر ڕووبەری ١٢٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و ١٤ ملیۆن هاووڵاتی.

بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ١١ پارێزگا، ١٢٤ شارۆچکە و ٦ هەزار و ٩٢٩ گوند زیانیان بەر کەوت.

تورکیا بەهۆی ئەو کارەساتەوە حەفت ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و تێکڕای ئەو ١١ پارێزگایەشی بە ناوچەکانی کارەساتبار و دۆخی لەناکاو ڕاگەیاند.

بۆ فریاکەوتنی لێقەوماوان ٦٥٠ هەزار کارمەندی حکوومەت و ڕێکخراوی جیاجیاکان دەستبەکار بوون و تا ئێستاش حکوومەتی تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی لێقەوماوان بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و چاککردنەوەی ژێرخانی پارێزگاکان کە زیانی بەرکەوتووە.