مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:”بێ به‌شداری كارا و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت.”
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی…
-كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
-كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شۆڕ‌شی نوێ و كاروانی بێ بڕ‌انه‌وه‌ی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان .
-هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یادی (48)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێیتییه‌كه‌تان و (47)ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕ‌شی نوێتان لێ پیرۆزبێت. جه‌ژنی دامه‌زاندن و به‌رپابوونتان به خۆشی و شادی تێپه‌ڕێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ره‌سدا دڕ‌ی به شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی دا و خۆری ئومێدی به گه‌له‌كه‌مان به‌خشییه‌وه. هه‌زاران شه‌هیدی له‌م هه‌وراز و نشێوه‌دا به‌خشی، سه‌ره‌ڕ‌ای دژواری رێگا، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌نفال و كیمیاباران، راگوێزان و ته‌عریب كۆڵی نه‌دا و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی حزبی كوردیدا خه‌باتی گه‌یانده لووتكه‌ی راپه‌رینی رزگاری، گه‌یاندییه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حوكمرانی ئیراده و ئیداره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونێكی بیناكرد كه ببێته ناوه‌ندێك بۆ خه‌ونی كوردستانیی و چه‌قی روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له (٢٠٠٣)دا به رزگاری سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشه‌وه.
ئه‌م خه‌باته درێژخایانه‌ی یه‌كێتی به یه‌كڕ‌یزی و یه‌ك ئامانجی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانی و عیراقییه‌كان كارێكی كرد ده‌ستووری عیراقی نوێ شه‌رعیه‌تی ئه‌زموونی دیموكراتی كوردستان بسه‌لمێنێت، رابه‌ری شۆڕ‌شی نوێش، سه‌رۆك مام جه‌لال، ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی كورد له مێژووی عیراقدا.
ئه‌م ویسته خه‌باتگێڕ‌ییه‌ی یه‌كێتی و كوردایه‌تی بناغه‌ی پته‌وی نه‌خشه‌ڕ‌ێی ده‌ستووری بۆ ناوچه دابڕ‌اوه‌كان، بۆ ته‌وافوق و هاوسه‌نگی له وڵاتی فیدراڵی دانا به جۆرێك سه‌ره‌ڕ‌ای پاشه‌كه‌شێی چه‌ند ساڵی رابردوو و هه‌وڵی گه‌مارۆی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕ‌ای هه‌وڵی تێكدانی پره‌نسیبی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت، هێشتا رۆڵی یه‌كێتی له‌پڕ‌ۆسه‌ی سیاسیی وڵات و ناوه‌ندی بڕ‌یار له به‌غدا ، رۆڵێكی گه‌وره و سه‌نگینه به شایه‌تی یار و نه‌یار، هێشتا بێ به‌شداری كارا و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت.
بێگومان ئه‌و رۆڵه سه‌نگینه هه‌میشه بۆ قازانج و یه‌كڕ‌یزی گه‌لی كوردستانه‌و ویستێكی نه‌ته‌وه‌یی و روانینێكی كوردستانی له پشته.
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان
یه‌كێتی له رووی رێكخراوه‌ییه‌وه ئه‌زموونێكی چۆنایه‌تی تێكۆشانی رێكخراوه‌یی و له رووی رێوشوێنه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و نه‌به‌ردی و چالاكیشه‌وه شۆڕ‌شێكی ناوازه بوو بۆ وڵاته‌كه‌مان. له‌م ره‌وته ٤٨ ساڵییه‌شدا به شانازییه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌گه‌مان له‌نزیكی پێنج ده‌یه‌و له‌سی و دوو ساڵه‌ی حوكمڕ‌انی كوردستاندا پێشڕ‌ه‌وایه‌تی و جێپه‌نجه‌ی دیاری یه‌كێتی پێوه‌یه. یه‌كێتییه‌كه‌ی رابه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م ئاسته‌دا سه‌ربه‌رزی لای مه‌زاری شه‌هیدانه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
وه‌ك یه‌كێتی ئه‌ركی زۆرمان جێبه‌جێكردووه و ئه‌ركی زۆرتریشمان له‌پێشه كه ده‌بێت پێكه‌وه رای په‌ڕ‌ێنین و كۆڕ‌ی خه‌باتی بۆ جۆشبده‌ین. به تایبه‌تی ئه‌مڕ‌ۆ ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان له ته‌نگژه‌ی دیموكراسی و بۆشایی ده‌ستووریدا وا پێویست ده‌كات به هه‌مان نه‌فه‌سی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه كۆشش بۆ یه‌كڕ‌یزی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه.
یه‌كڕ‌یزییه‌كی راسته‌قینه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ر و پاكژ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانمان مشتوماڵ بكاته‌وه دوای سێ ده‌یه له حكومرانی و پێگه‌یینی چه‌ندین نه‌وه‌ی تازه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی به گرنگییه‌وه له پرسی یه‌كڕ‌یزی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه‌رد كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانیشه‌وه ده‌ڕ‌وانێت و كاری بۆ ده‌كات.
بۆیه هه‌ڤاڵان ؛
له‌پاڵ به‌رزراگرتنی سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردییه‌كانمان، زۆر گونجاوتره یادی ئه‌مساڵ بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی نوێ له‌چاكسازی راسته‌قینه، بیكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ خۆڕ‌ێكخستنه‌وه‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر كه سه‌رچاوه‌ی هێزی له‌بننه‌هاتووی یه‌كێتین له‌ڕ‌ێی ئامانجه دووره‌كانی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنووسین )دا.
با یادی یه‌كێتی بكه‌ینه جه‌ژنی گه‌ردن ئازادیی و به‌مه‌ش رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین. بیكه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ رێزلێنان له تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی دێرین و جۆشدانی به‌شداریی فراوانتری كچ و كوڕ‌انی دوا رۆژ كه داهاتوو بۆ ئه‌وان و هه‌ر به‌وانیش ره‌نگرێژ ده‌كرێت، چونكه ره‌وتی رووداوه‌كان بۆ هه‌موانی ده‌رخست هێشتاش ئه‌ركه قورسه‌كانی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان و له‌عیراقیشدا، هه‌ر به یه‌كێتی ده‌كرێت چونكه (یه‌كێتی بازووی پته‌وی تێكۆشان بۆ داهاتووی كوردستان).
جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت.
درود و نه‌وازش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان
سڵاو :
له‌پێشمه‌رگه، رێكخستنه‌كان، زیندانیانی دێرین و له پاڵه‌وانه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی شار‌و لادێی كورده‌واری كه ئه‌م ته‌لاره به‌رزه‌ی تێكۆشانیان ئاواكرد.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2023-6-1