وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، دوێنی یەکشەممە، لیستی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 7-8-2023، مووچەی وەزارەتی (ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دوای ناردنی بڕی 598 ملیار دینار لەبەغداوە خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە بەڵام چەند وەزارەتێکی تێدانەبوو، دوێنێش خشتەی تەواوی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.