وەزارەتی بازرگانی عێراق وەکو پاڵپشتییەک “هێلکەی ناوخۆیی” دەکڕێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی بازرگانی عێراق وەکو پاڵپشتییەک “هێلکەی ناوخۆیی” دەکڕێتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق وەکو پاڵپشتییەک “هێلکەی ناوخۆیی” دەکڕێتەوە

شوبات 28, 2023 13:25
وەزارەتی بازرگانی عێراق وەکو پاڵپشتییەک “هێلکەی ناوخۆیی” دەکڕێتەوە
0

لایک

وەزارەتى بازرگانیى عێراق وەکو پاڵپشتییەک لە بەرهەمی ناوخۆیی، لەمەودوا هێلکە لە پەلەوەرخانەکانی ناوخۆیی دەکڕێتەوە، ئەگەر نرخەکەى بۆ نیوەى بڕى تێچووى بەرهەمهێنان دابەزى.

لەمیانی کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزاریی ئابووریى عێراقدا ئەو بڕیارە دراوە کە 28ـی شوباتى 2023، بە سەرۆکایەتى فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە و جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى ئابوورى بەڕێوەچوو.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا هانی وەزارەتى بازرگانیى عێراق دراوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بەرهەمھێنەرانى ناوخۆیی واژۆ بکات بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەنێوانیاندان بۆ کڕینی هێڵکە، ئەگەر نرخی هێلکەکە کەمتر بوو لە تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنانی ناوخۆییەکەی. هەروەها پاڵپشت بن لە دابینکردنی ڤاکسین، دەرمان و عەلەف لەڕێگەی هاندان بۆ کەمکردنەوەی گومرگ لەسەریان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق؛ پێویستى ناوخۆیی عێراق بۆ هێلکە رۆژانە دەگاتە زیاتر لە 14 ملیۆن هێلکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە بەرواری 6ـی شوباتى 2023 وەزارەتى بازرگانیی عێراق پرۆسەى فرۆشتنى چەند خۆراکێکى بە نرخى پاڵپشتیکراو بە هاووڵاتیان دەستپێکرد، کە یەکێک لەو خۆراکانە هێلکە بوو و نرخى یەک تەبەقی بە 4750 دینار دیاریکرا، لەکاتێکدا نرخەکەى لە بازاڕ زیاتر لە 7000 دینار بوو.

En az 10 karakter gerekli