بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە مەڵاتییە روویدا

کاتژمێر 05:18 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ریختەر لە پاریزگای مەڵاتییە روویدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچکەی یەشیلیورت سەربە پاریزگای مەڵاتییە روویدا.

جێی باسە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەوی هاتووەتە ئاراوە.