مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدایە

مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدایە

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

نیسان 4, 2023 13:07
مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدایە
0

لایک

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و لەلایەن هەریەک لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق؛ بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداد و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیان لێکرا.

هاوکات، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.

En az 10 karakter gerekli