خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر له كۆریای باشووری راگەیاند
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئاگادارده‌كاته‌وه، كه ئاژانسی كۆیكا (KOICA) له كۆریای باشوور 15 كورسی خوێندن له بواری ماسته‌ر له چه‌ند زانكۆیه‌كی كۆریای باشووری ته‌رخانكردوه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئاره‌زوی خوێندنی له زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشوور هه‌یه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه داواكاری بۆ پێشكه‌ش بكه‌ن.
مه‌رج و تێبینیه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر له كۆریای باشور:
- پێشكه‌شكار ده‌بێت هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بێت.
- پێشكه‌شكار ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به‌ده‌ستهێنانی دوایین بروانامه.
- ئاستی توانستی زمانی داواكراو له زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌ك جیاوازه، بۆیه به‌ر له پێشكه‌شكردن، تكایه ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بخوێننه‌وه كه داواكاری بۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
- داواكار ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
- كاندیدی سه‌ركه‌ووتو له‌لایه‌ن وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیری دارایی ده‌كرێت و بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه سه‌ردانی ماڵپه‌ری زه‌ماله‌كه بكه‌ن.
شێوازی پێشكه‌شكردنی داواكاری:
- پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی زانكۆكان كه له پرۆگرامی زهمالهكهدا هاتووه ده‌بێت.
- پێشكه‌شكار ده‌بێت فایلێك پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان بكات له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كه بریتیه له‌م دۆكیومێنتانه: (لاری نه‌بوونی شوێنی كاری خۆی، پوخته‌ی ڕاژه، كۆپی پاسپۆرت، فۆرمی زه‌ماله‌كه كه پڕی كردووه).
- دوایین كات بۆ پێشكه‌شكردنی و هێنانی دۆكیومێنته‌كان (25/1/2025) ده‌بێت.
- كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له دوای به ده‌ستهێنانی زه‌ماله‌كه، ده‌بێت سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی/به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان بكات بۆ پرۆسێسكردنی مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن.
- هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رج و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیایدا به‌رجه‌سته نه‌بێت، دواجار مۆڵه‌تی خوێندنی پێ‌نادرێت.
- تكایه بۆ هه‌ر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه بكه‌ن.