خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆریای باشووری راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆریای باشووری راگەیاند

خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆریای باشووری راگەیاند

كانونی دووه‌م 20, 2025 21:06
خوێندنی باڵا زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆریای باشووری راگەیاند
0

لایک

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئاژانسی كۆیكا (KOICA) له‌ كۆریای باشوور 15 كورسی خوێندن له‌ بواری ماسته‌ر له‌ چه‌ند زانكۆیه‌كی كۆریای باشووری ته‌رخانكردوه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و ئاره‌زوی خوێندنی له‌ زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشوور هه‌یه‌ به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه‌ داواكاری بۆ پێشكه‌ش بكه‌ن.

مه‌رج و تێبینیه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر له‌ كۆریای باشور:

– پێشكه‌شكار ده‌بێت هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بێت.
– پێشكه‌شكار ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له‌ پاش به‌ده‌ستهێنانی دوایین بروانامه‌.
– ئاستی توانستی زمانی داواكراو له‌ زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌ك جیاوازه‌، بۆیه‌ به‌ر له‌ پێشكه‌شكردن، تكایه‌ ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بخوێننه‌وه‌ كه‌ داواكاری بۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 
– داواكار ده‌بێت له‌ هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له‌ هه‌مان بوار بێت).
– كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به‌ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ جێگیره‌كان.
– كاندیدی سه‌ركه‌ووتو له‌لایه‌ن وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیری دارایی ده‌كرێت و بۆ ورده‌كاری زیاتر تكایه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ری زه‌ماله‌كه‌ بكه‌ن.

شێوازی پێشكه‌شكردنی داواكاری:

–  پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی زانكۆكان كه‌ له‌ پرۆگرامی زه‌ماله‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌بێت.
–  پێشكه‌شكار ده‌بێت فایلێك پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان بكات له‌ دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كه‌ بریتیه‌ له‌م دۆكیومێنتانه‌: (لاری نه‌بوونی شوێنی كاری خۆی، پوخته‌ی ڕاژه‌، كۆپی پاسپۆرت، فۆرمی زه‌ماله‌كه‌ كه‌ پڕی كردووه‌).
– دوایین كات بۆ پێشكه‌شكردنی و هێنانی دۆكیومێنته‌كان (25/1/2025) ده‌بێت.
– كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌ دوای به‌ ده‌ستهێنانی زه‌ماله‌كه‌، ده‌بێت سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی/به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان بكات بۆ پرۆسێسكردنی مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن.
– هه‌ركه‌سێك ئه‌م مه‌رج و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیایدا به‌رجه‌سته‌ نه‌بێت، دواجار مۆڵه‌تی خوێندنی پێنادرێت.
–  تكایه‌ بۆ هه‌ر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زه‌ماله‌كه‌ بكه‌ن.

En az 10 karakter gerekli