كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی بەپەلە ئه‌نجامده‌دات
عێراق لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە داوای لە کۆمکاری عەرەبی کرد دانیشتنێکی بەپەلە بۆ سهركۆدنهكردنی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجامبدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "عێراق داوای لە ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی کردوە ئه‌مڕۆ چوارشەممە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجامبدات بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بۆردومانەکەی ئێران کە شاری هەولێری كرده ئامانج له شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌دا و بووه‌هۆی شه‌هیدكردنی چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربوونی شه‌ش هاوڵاتی دیكه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دانیشتنەکەی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ راوێژ و هەماهەنگی و سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشەكه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له داڤۆسه‌وه، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عهبدوللههیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربوو له په‌راوێزی كۆنفرانسی داڤۆسدا ئه‌نجامی بده‌ن.
کاتژمێر 11:30ی شه‌وی دووشه‌ممه 15ی 1ی 2023سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردوومان کرد و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا لە زاری پاسەوانانەوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "بارەگایەکی سیخوڕییان تێکشکاندوە" و "کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکان" لە هەولێر.
دەسەڵاتدارانی هەرێم پشتڕاستیان کردەوە کە لانیکەم "چوار مەدەنی" کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، "دۆخی بەشێکیان ناجێگیرە".