وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندن لە کرێی خوێندنی هەردوو سیستەمی ئێواران و پارالێل دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم داشکاندن لە کرێـــــی خوێندن بۆ ئەو خانەوادانە دەکات کە دوو قوتابی یان زیاتریان لە هەردوو سیستەمی خوێندنی ئێواران و پارالێل دەخوێنن. ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانی وەزاری ژمارە (19226) داشکاندن لە کرێـــــــی خوێندن بۆ ئەو خانەوادانە دەکات کە دوو قوتابی یان زیاتریان لە هەردوو سیستەمی خوێندنی ئێواران و پاراڵێل وەرگیراون، هەروەها لێخۆشبوون بۆ هەریەکەیان بە رێژەی 50% لە کرێی خوێندنەکەیان دەبێت. هەروەها ئەم داشکاندنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا پاش داشکاندنی 45%ـی کرێی خوێندن هەژمار دەکرێت و ئەم بڕیارەش بۆ ساڵی خوێندنی (2023- 2024) جێبەجێ دەکرێت.