ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌موو باجه‌كانی پێشنیاركراو له 2ـی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه كاریان پێناكرێت، ئه‌مه‌ش ئاره‌زووی مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌كات، له كاتێكدا به‌رپرسێكی بانكی فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستێكی وریاییه‌وه كرد سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود له‌مساڵدا.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕی سپۆت به‌ڕێژه‌ی 0.1% دابه‌زی و گه‌یشته 3010.64 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی ئۆنسه‌یه‌ك ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكا به 3.015 دۆلار جێگیربوو.
له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، نرخی زێڕی عەیار 21 به 624 هەزار دینار، زێڕی عەیار 18 به 535 هەزار دینار، زێڕی عەیار 22 به 654 هەزار دینار، زێڕی عەیار 24 به 713 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.