ناتۆ: تورکیا رازی بووە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ

سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە پرسی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بباتە پەرلەمانی تورکیا

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 10ـی تەممووزی 2023، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پایتەختی لیتوانیا رایگەیاند، سوێد داواکارییەکانی تورکیای بەجێگەیاندووە لە بەرامبەر ئەوەی کە تورکیا رەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی وڵاتەکە لە ناتۆ دەرببڕێت. 

هەروەها یانس ستۆڵتنبێرگ ئاشكرایكرد، سوید پشتیوانیی له‌ پێواژووی ئه‌ندامێتیی توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئازادی گه‌شتكردن بێ ڤیزه‌ و هه‌وڵه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی گومرگی ده‌كات.

کۆنفڕانسەکە دا ئەوەشی خستەروو کە بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگیكاری تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌مه‌زرێنرێت.