پێشەوا هەورامانی بۆ حکومەتی عێراق: خەریکە سەبرمان نامێنێ و بێدەنگی بە مانای رازیبوون نایەت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پێشەوا هەورامانی بۆ حکومەتی عێراق: خەریکە سەبرمان نامێنێ و بێدەنگی بە مانای رازیبوون نایەت

پێشەوا هەورامانی بۆ حکومەتی عێراق: خەریکە سەبرمان نامێنێ و بێدەنگی بە مانای رازیبوون نایەت

كانونی یه‌كه‌م 13, 2023 21:41
پێشەوا هەورامانی بۆ حکومەتی عێراق: خەریکە سەبرمان نامێنێ و بێدەنگی بە مانای رازیبوون نایەت
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی بەغداد نیازێکی جدی نییە بۆ ناردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی لەم ماوەیەدا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر روویدا، رقێکی کۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر بە هەرێم و تەنها پەیوەست نییە بە ئاڵۆزییەکانی غەززە و ئیسرائیل
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا پرسی هەمواری یاسای بودجە نەچوەتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەگەر هاتوو کێشەکانی بەردەم شایستە داراییکان بەردەوام بێت رێکاری دیکە دەگرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت جەختی لەوەکردووەتەوە کە نابێت هیچ سیستمێک لە کارەبای نیشتمانی بەکاربهێنرێت، کە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروست بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکەن، بەڵام هەڵوەشایەوە، سەردانەکانی شاندی هەرێمیش تا دوای پشووەکانی سەری ساڵ راگیراوە، بەڵام لە دوای پشووەکان بە شێوەیەکی دیکە دەچنە بەغداد، وەکو دیارە چاوەڕوانی خەڵک و حکومەتی هەرێمیش تەواوبووە و رێگە بە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادەن.

باسی لەوەشکرد، ئەو مامەڵەیەی ئێستا بەغداد بەرامبەر هەرێم دەیکات رێککەوتن نییە و لەگەڵ هیچ مەزهەبێکی ئاینی و سیاسەتێکدا یەکناگرێتەوە، حکومەتی هەرێمیش بەغداد بە خەم سارد دەبینێت لە چارەسەری ئەو کێشەیە، خۆڕاگری حکومەتی هەرێمیش بەم نزیکانە تەواو دەبێت.

روونیشیکردەوە، راستە شەڕی غەززە و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبووە، بەڵام رق و کینە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستانی عێراق لە مێژە بوونی هەیە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، نیازێکی جدی لە حکومەتی بەغداد بەدی ناکرێت بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12، بەڵام حکومەتی هەرێم چەندین جار ئەو داوایەی لە بەغداد کردووە و گفتوگۆکانیش بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli