ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ر و پڕۆژه‌یاسا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری كرد به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی دیاریكردنی پڕۆژه گرنگ و ستراتیژه‌كان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ریان و په‌سه‌ندكردنیان، به‌گوێره‌ی پلانی دانراویش ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كاره‌كانی ته‌واو بكات.
هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند پرسێك كرا و بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه دراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای له‌ناوبردنی شاردنه‌وه‌ی به‌زۆر كه ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا هه‌ر یه‌ك له بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید قه‌رز به‌و گه‌نجانه بده‌ن كه خوله‌كانی پێگه‌یاندن و ده‌ستپێشخه‌ری پێشه‌نگایه‌تییان ته‌واو كردووه و خوازیاری دروستكردنی پڕۆژه‌ی بچووكن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و قه‌رزه له 20 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و زیاده‌ی ساڵانه‌ی 4% و دانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی به‌ش ده‌بێت، كه ماوه‌كه‌ی حه‌وت ساڵه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد بۆ ته‌رخانكردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی تای خوێنبه‌ربوون له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و رووسیا كه له 19ـی ئایاری 2023 له شاری كازانی رووسی واژۆكراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
یه‌كێكی دیكه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریتی بوو له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 137ـی ساڵی 2021ـی ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌باره‌ت به زیادكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی چاودێری ته‌رخانكردنی داهاته فیدڕاڵییه‌كان له 40 كه‌سه‌وه بۆ 80 كه‌س.