وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت و ئاو تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت و ئاو تاوتوێ دەکەن

وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت و ئاو تاوتوێ دەکەن

تشرینی دووه‌م 22, 2023 22:59
وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا پرسی نەوت و ئاو تاوتوێ دەکەن
0

لایک

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا پرسی پەیوه‌ندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کێشەکانی نەوت و ئاو تاوتوێ دەکەن.

ئه‌مڕۆ (چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ئاڵپئارسلان بایراکدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی فەرمی، لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، بەتایبەتیش لە کەرتی نەوت و وزە و پەرەدان بە هەماهەنگی هاوبەش لەو بوارەدا. هاوكات هه‌ردوولا بە گرنگیان زانیوه‌ پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە لە بواری دۆسێی نەوت و وزە چارەسەر بکرێن.

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا باسیان لە پرسەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووه‌ بەتایبەتیش بەردانەوەی ئاو و چۆنیەتی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو. به‌ هه‌مان شێوه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی وەبەرهێنان و ئابووری و کاریگەرییە ئه‌رێنییه‌كانی بۆ ئایندە لەسەر ئابووری عێراق و وڵاتانی ناوچەکە كردووه‌.

به‌گوێڕه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فوئاد حوسێن دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ حکومەتی ئێستای عێراق پلانێکی تەواوی بۆ کەرتە سەرەکییەکان و دەستەبەرکردنی ژینگەی وەبەرهێنانێکی پڕ لە دڵنیایی داڕشتووه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌ ئالپئارسلان بایراكدار، وه‌زیری وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كانی توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد.

هه‌ردوولا له‌ دیداری نێوانیاندا، تاووتوێی په‌یوه‌ندیی و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئابووری و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت. هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه‌ و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی دیكه‌ پشت به‌ چاره‌سه‌رییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی پشتئه‌ستوور به‌ ده‌ستوور ده‌به‌ستێت.

En az 10 karakter gerekli