سوودانی لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی دیوانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەهۆی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای دیوانیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری دیوانیەوە کرد و داوایکرد دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بکرێت، کە کەمتەرخەم بوون لە رووداوەکە. دوای ئاگرکەوتنەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، کە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای دیوانیە کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی و مەیسەم عەبدولئیلا، پارێزگاری دیوانیەوە کرد و داوایکرد دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بکرێت، کە کەمتەرخەمن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دیوانیە. جگە لەوە وەکو لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتووە: "داوایکردووە ئەو کۆمپانیایەی نەخۆشخانەکەی نۆژەنکردووەتەوە رەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێت."