سوودانی لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی دیوانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی دیوانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سوودانی لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی دیوانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 9, 2024 16:57
سوودانی لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی دیوانیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

بەهۆی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای دیوانیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری دیوانیەوە کرد و داوایکرد دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بکرێت، کە کەمتەرخەم بوون لە رووداوەکە.

دوای ئاگرکەوتنەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، کە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای دیوانیە کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی و مەیسەم عەبدولئیلا، پارێزگاری دیوانیەوە کرد و داوایکرد دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بکرێت، کە کەمتەرخەمن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دیوانیە.

جگە لەوە وەکو لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتووە: “داوایکردووە ئەو کۆمپانیایەی نەخۆشخانەکەی نۆژەنکردووەتەوە رەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێت.”

En az 10 karakter gerekli