له‌باره‌ی راكێشانی دۆلاره‌وه بڕیارێكی نوێ بۆ بانكه‌كان راگه‌یه‌ندرا
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیارێكی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ده‌ركرد كه مۆڵه‌تیان هه‌یه و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆلاریان له بانكه‌كان داناوه له‌كاتی راكێشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان، دۆلاریان پێنه‌درێت به‌بیانوی بوونی رێكار و رێنمایی نوێ.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه واژۆی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكه‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه كراوه كه مۆڵه‌تیان هه‌یه تێیدا هاتووه، "ده‌بێت بانكه‌كانتان پێگه‌ی دراوی بیانی له‌به‌رچاو بگرن، دووربكه‌ونه‌وه له نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی داواكاری كڕیاره‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی ئه‌و دۆلاره‌ی كه به كاش له هه‌ژماره‌كانیان دایان ناوه و له‌لای ئێوه كراونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "چه‌ندین سكاڵا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری كێشانه‌وه‌ی دۆلار له بانكه‌كان تۆماركراون به بیانوی بوونی ڕێنمای بانكی ناوه‌ندی كه كێشانه‌وه‌ی دۆلاری راگرتبێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، بانكی ناوه‌ندی ڕه‌چاوی سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات كه دۆلاریان پێشتر له بانكه‌كان داناوه، ڕێوشوێنی پێویستیش به‌رامبه‌ر ئه‌و بانكانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه نایانه‌وێت دۆلار بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا دراوی عێراقیان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه به نرخی فه‌رمی.