هادی عامری بۆ ئەمریکا؛ لە هەر هێرشێک بۆ سەر فەلەستین وڵامتان دەدەینەوە

هادی عامری، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و لە بەیاننامەکەیدا رایدەگەیەنێت کە ئەوان لەگەڵ گەلی فەلەستین وەستاون و وتی "ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە فەلەستین بکات، ئێمە درێغی ناکەین لە بە ئامانجگرتنی ئەمریکا". هەروەها عامری رایگەیاند گەلی فەلەستین شانازی بەوە دەکات کە سەرکەوتنێکی گەورەیان لە دژی "زایۆنیستی دوژمن" بەدەستهێناوە، وتی: کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە فەلەستین سەرکەوتنێکی لەو شێوەیە بەرامبەر بە زایۆنی بەدەستبهێنێت و هەواڵگریی زایۆنیست شکست بهێنێت. عامری ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە عێراقییەکان بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین بکەن و وتی: ڕزگارکردنی فەلەستین لە عێراقەوە دەست پێدەکات. عامری بە ئاماژە بەوەی کە سەرکردەکانی عەرەب فەلەستینیان بە تەنیا جێهێشتووە، وتی: تەنیا شۆڕشی ئیسلامی و گرووپە خۆڕاگریەکان لە پاڵ فەلەستین وەستان و ئەمڕۆش ئیرادەی گەلی فەلەستین سەردەکەوێ.